لەبارەی گواستنەوەی مامۆستایانەوە بەڕێوەبەری قوتابخانەكان ئاگادار دەكرێنەوە


نەتەوە  |   16:39:18 2019-08-22  |   (158) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پەروەردە رایدەگەیەنێت: دابینكردن و گواستنەوەی‌ مامۆستایان بۆ قوتابخانەكان لە ئەستۆی یەكەی‌ سەرپەرشتیارییە و لەوبارەیەشەوە چەند زانیارییەک دەخرێتەڕوو.
A+    A-


بەكر محەمەد مەحمود، بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی‌ لە ڕوونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە: داوا لە سەرجەم بەڕێوەبەری‌ قوتابخانە و باخچەكان دەکەین کە بەهیچ شێوەیەك پشتگیریی بۆ مامۆستایان نەكەن بەمەبەستی‌ گواستنەوەیان لەنێوان قوتابخانەكاندا و دەڵێت: دابینكردن و گواستنەوەی‌ مامۆستایان بۆ قوتابخانەكان لەئەستۆی یەكەی‌ سەرپەرشتیاریی پەروەردەی رۆژئاوایە.

 

ئاماژەشی بەوە داوە کە بڕیارەكە لەسەر پێشنیازی یەكەی‌ سەرپەرشتیاریی پەروەردەیی رۆژئاوایە و داوا لە بەرێوەبەری خوێندنگەكان دەكەین كە پابەند بن و پشتگیریی بۆ مامۆستایان نەكەن بەمەبەستی‌ گواستنەوە و وەرگرتیان لە قوتابخانەكاندا.





loading...











زۆرترین بینراوەکان