كۆلێژی پۆلیس بەم مەرجانە دەرگای دامەزراندن دەکاتەوە


نەتەوە  |   16:15:48 2019-08-22  |   (166) جار خوێندراوەتەوە

loading...
كۆلێژی پۆلیسی عیراق دامەزراندن بۆ دەرچووانی ئامادەیی رادەگەیەنێت و  مەرجەكانی دامەزراندن پەرلەمانتارێكی كوردیش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت: "دامەزراندنەكە كوردیش دەگرێتەوە".
A+    A-


پەرلەمانتار ناسر یونس لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندووە: "كۆلێژی پۆلیسی عیراق دەرگای دامەزراندنی بۆ دەرچووانی ئامادەیی بەشێوەی گرێبەست راگەیاندووەو كوردیش دەگرێتەوە و ئەوانەی  خوازیارن دەتوانن لەو كۆلێژە فۆڕم وەربگرن، بەگوێرەی ئەو مەرجانەی کە راگەیەندراوە.

 

بەپێی ئەو مەرجانەش کە تۆڕی هەواڵی سلێمانی ئاشکرای کردووە کە دەبێت خەڵكی عیراق بێت و رەگەزنامەی عیراقی هەبێت، هەروەها دەبێت خاوەنی بڕوانامەی ئامادەیی بێت لە یەكێك لەم بەشانە (زانستی، وێژەیی ، بازرگانی و پیشەسازی).

 

هەروەک هاتووە کە دامەزراندنەكە هەردوو رەگەزی نێر و مێ دەگرێتەوە، بەو مەرجەی  تەمەنی لە17 ساڵ كەمتر و لە22 ساڵ زیاتر نەبێت و باڵای لە 168سانتیمەتر كەمتر نەبێت و لەلیژنەی پزیشكی و توانای جەستەیی دەربچێت و  كۆ نمرەشی بۆ وەرگیرانی بۆ زانستی و وێژەیی و پیشەیی و بازرگانی لە 75 كەمتر نەبێت.

 

هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو کە خوازیاران بۆ پڕكردنەوەی فۆڕم و زانیاری زیاتر دەتوانن تا 27ی ئەم مانگە فۆڕمەكە لە سایتی فەرمیی وەزارەتی ناوخۆی عیراق وەربگرن و لەوێوە پڕی بكەنەوە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان