شەزا حەسون لە نەخۆشخانەوە پەیامێک بڵاودەکاتەوە


نەتەوە  |   18:46:27 2019-08-21  |   (177) جار خوێندراوەتەوە

loading...
دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی نه‌خۆشبوونی "شەزا حەسون" بڵاوكرایه‌وه‌، ناوبراو له‌بارەی نەخۆشیەکەی له‌ نه‌خۆشخانه‌وه‌ رونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌ و هۆکاری دورکەوتنەوەی ئاشکرا دەکات.
A+    A-

 

شەزا حەسون لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەی خۆی لە نەخۆشخانە بڵاوکردەوە  و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، "هاوڕێیان سوپاس بۆ هەواڵ پرسینتان، من ئێستا توانای رۆشتن و جوڵەم نەماوە و تەندروستیم باش نیە".


هەروەها نوسیویه‌تی، ئێستادا لە سۆشیاڵ میدیا دورکەوتوەتەوە و پێویستی بەوە هەیە کە گرنگی بە تەندروستی بدات.


جێی باسه‌، شەزا حەسون لەدایک بوی ساڵی 1981، خاوەن رەگەزنامەی مەغریبی و عێراقیە، سەرەتای دەرکەوتنی بۆ بەرنامەی "ستار ئەکادیمی" دەگەرێتەوە، کە توانی بەکۆکردنەوە 7 ملیۆن دەنگ پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت، خاوەنی هەوادارێکی زۆرە لە کوردستان و عێراق.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان