وەزیری پێشمەرگە: شەڕی داهاتووى داعش قورستر دەبێت  


نەتەوە  |   18:27:28 2019-08-21  |   (192) جار خوێندراوەتەوە

loading...
دوای كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وەزیری بەرگری ئەڵمانیا، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت، " كەس ناتوانێت بڵێت داعش نەماوە، بەڵكوو شەڕی داهاتووی داعش قوڕستر دەبێت"، وەزیری بەرگری ئەڵمانیاش بەڵێنیداوه‌، "لەمەشق پێكردنی هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوام دەبن".
A+    A-

 

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو وەزیری بەرگری ئەڵمانیا گەیشتە هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۱ی ئاب لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە كۆبوونەوە، دواتر شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هاوپەیمانان بەتایبەت ئەڵمانیا بەردەوام هاوكاری پێشمەرگەیان كردووە و هاوكاریەكانیشیان بەتایبەت لەڕووی مەشقی سەربازیەوە كاریگەری باشی هەبووە لەسەر تێكشكانی داعش، ڕێگربوون لەوەی كوردستان تووشی زیانی زۆرتر بێت.


وەزیری پێشمەرگەی هەرێم وتیشی: "كەس ناتوانێت بڵێت داعش نەماوە، بەڵكوو شەڕی داهاتووی داعش قوڕستر دەبێت".


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، سەڕەڕای دروستكردنی نەخۆشخانە و دابینكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی لەلایەن ئەڵمانیاوە، بڕیارە پەیمانگەی زمانەوانی ئینگلیزی و ئەڵمانی لە كوردستان بكەینەوە تاوەكو ئەفسەرەكانمان فیری زمانی ئەڵمانی ببن، لەهەمان كاتدا هاكارمان دەبن لەپلانی ڕێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و پێویستە یەكەی ۷۰ و ۸۰ هاوكاربن".


سەبارەت بە چاكسازی ڕێككەوتنیان لەگەڵ بەغداش شۆڕش ئیسماعیل وتی، "هەنگاوەكانیان بەردەوامن و دەبێت بگەینە ئەنجامێكی یەكلاكەرەوە، بەتایبەت لە بەرنامەی تێكشكاندنی تیرۆرستانی داعش، ئێستاش چەند لێژنەیەك پێكهاتوون بۆ چارەسەری گرفتەكان، ئێمەش چاوەڕوانی هاتنی لێژنەكەی بەغدا دەكەین".


لای خۆشیەوە ئانگرێ كرامپ، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لەكۆنفڕانسەكەدا جەختیكردەوە، كەوا لەهەرێمی كوردستان دەمێننەوە و هەوڵ دەدەن پەڕلەمانی وڵاتەكەیان ڕازی بكەین بۆ مانەوەیان و ڕایگەیاند، دەبێت زەمینەی بەهێزبوونەوەی داعش لەناو ببرێت، بۆیە ئێمە لەگەڵ پێشمەرگە ئامانجی هاوبەشمان هەیە و تیرۆرستان دەشكێنین و لە داهاتووشدا قۆناغەكانی ئەو هاوكارییانەمان بەتایبەت لەمەشقی سەربازی بەردەوام دەبن.





loading...











زۆرترین بینراوەکان