"هەوڵدەدەین کێشەی بەبازاڕکردنی بەرهەمی جووتیاران نەمێنێت"


نەتەوە  |   15:39:06 2019-08-21  |   (555) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان لەبارەی کێشەی جووتیاران سەبارەت بە بەرهەمە ناوخۆییەکانیان رایده‌گه‌یه‌نێت، "هەوڵدەدەین کێشەی بەبازاڕکردنی بەرهەمی جووتیاران نەمێنێت و کار بۆ ئەوە دەکەین کێشەکانیان چارەسەربکەین".
A+    A-

 

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "کاری لە پێشینەمان دابینکردنی ئاسایشی ئاوە لەگەڵ دابینکردنی خۆراکی رۆژانەیە بۆ هەرێمی کوردستان"، جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "هەرێمی کوردستان بێ دابینکردنی ئاسایشی خۆراک ناتوانێت سەربەخۆیی خۆی بپارێزێت".


بێگەرد تاڵەبانی هه‌روه‌ها بەڵێنیش بە جووتیاران دەدات هەموو هەوڵێك بدەن بۆ ئەوەی بەرهەمەکانیان لە نێوخۆدا بازاڕێکی باشی هەبێت.


ناوبراو لەبارەی کێشەی جووتیاران و ساخکردنەوەی بەرهەمەکانیان لە بازاڕ رایگەیاند:"دەبێت بازاڕ بۆ بەرووبوومەکان پەیدابکەین و برەو بە پیشەسازی خۆراکی لە هەرێمی کوردستان بدەین، ئەمەش دەرگا بۆ ئەوە دەکاتەوە، کە بەرهەمی جووتیاران بپارێزین و لە ئابووری کوردستان رۆڵێکی کار و کاریگەری هەبێت".


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئومێددەکەین جووتیاران نائومێد نەبن، بەپەرۆشین کە بەربوومەکانیان لەنێوناچێت، لەبەرئەوە ئێمە پلانمان داناوە و دڵنیایان دەکەینەوە کە گرنگی بە بەربوومەکانیان دەدەین لە ساڵی ئایندەدا لە چوارچێوەی پلانەکانی ئێمە بەرهەمەکانی خۆیان دەبیننەوە و لە بازاڕدا ساخدەکرێنەوە". 


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ماوەی چەند رۆژێکە، بەشێک لە جووتیارانی سنووری پارێزگای دهۆک ڤیدیۆی بەرهەمەکانیان بڵاودەکەنەوە و بە ئۆتۆمبێل (خەیار و تەماتە) فڕێدەدەن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بەرهەمەکانیان هەرزانە و بە پارەیەکی کەم لە بازاڕدا ساخدەبێتەوە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان