محەممەد تۆفیق رەحیم: ناگەڕێمەوە خانەی راپەڕاندن 


نەتەوە  |   15:17:09 2019-08-21  |   (166) جار خوێندراوەتەوە

loading...
محەممەد تۆفیق رەحیم رایده‌گەیه‌نێت، ناگەڕێتەوە خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان، بەڵام لەگەڵ حیزبەکەی بەردەوام دەبێت.
A+    A-

 

دوای ئەوەی رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، ناوی مستەفا سەید قادری وەک بەربژێری بزووتنەوەکەی بۆ جێگری سەرۆکی هەرێم یەکلاکردەوە، محەممەد تۆفیق رەحیم، کە تەنیا کەس بوو لە بزووتنەوەکەدا سیڤی بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە پێشکەش کردبوو، نیگەرانی خۆی لە شێوازی یەکلاکردنەوەی کاندیدەکەی گۆڕان راگەیاند و بڕیاریداوە نەگەڕێتەوە خانەی راپەڕاندن.


له‌وباره‌یه‌وه‌ محەممەد تۆفیق رەحیم، له‌ لێدوانێكدا به‌سایتی رووداوی راگەیاندوه‌، "ئەو کاتەی سیڤیم پێشکەشکرد بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە هەر ئەو کات بەپێی عورفی یاسایی بزووتنەوەکە لە خانەی راپەڕاندن دەستم لەکارکێشایەوە، ئێستاش کە پۆستەکە بۆ من یەکلانەبوویەوە ئامادەنیم بگەڕێمەوە بۆ خانەی راپەڕاندن، چونکە خۆی هەر لە بنەمادا تەمەنی یاسایی ئەو خانەیە بەسەرچووە و دەبێت لە گۆڕاندا خانەیەکی نوێی راپەڕاندن هەڵبژێردرێت".


وتیشی: "میکانیزم و شێوازی یەکلاکردنەوەی بەربژێری گۆڕان بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان شێوازێکی نادروست و نا یاسایی بوو، بابەتی شەخسی خرایە پێش یاسا، تەنیا کەس بووم بۆ ئەو پۆستە سیڤیم پێشکەشکرد، دەبوو قسەم لەگەڵ بکرێت و  پۆستەکەش لەسەر بنەمای سیڤی کەسێکی بۆ دیاری بکرایە نەک بابەتی شەخسی".





loading...











زۆرترین بینراوەکان