کاتی ناردنی مووچەی فەرمانبەران راگه‌یه‌ندرا


نەتەوە  |   19:51:42 2019-08-20  |   (168) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرای ده‌كات لە ماوەی دوو ڕۆژدا پارەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دەنێرێت.
A+    A-

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئەحمەد سەفار، ئەندامی لیژنەی دارایی له‌ پەرلەمانی عێراق به‌ سایتی باسنیوزی ڕایگەیاندوه‌، "لەسەر دواکەوتنی ناردنی پارەی فەرمانبەران پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی عێراق کردووە".


وتیشی "ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دارایی عێراق قسەم کرد، هیچ کێشەیەک لە ناردنی پارەی فەرمانبەرانی کوردستان نیە".


سەبارەت بە وادەی ناردنی پارەکەش ئاشكرایكرد، "وەزارەتی دارایی عێراق پێیان ڕاگەیاندم سبەی یان دوو سبەی فەرمانی خەرجکردنی پارەکە دەنێردرێت بۆ لقی هەولێری بانکی ناوەندی و مووچەی فەرمانبەرانی پێدەدرێت".


جێی باسە ماوەی دوو مانگە ئەو بەشە پارەی کە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە ڕێککەوتن دیاری کراوە، لە وادەی خۆی دوادەکەوێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان