وێنەیەكی نەبینراوی زەكەریا عەبدوڵا بڵاوكرایەوە


نەتەوە  |   16:02:16 2019-08-20  |   (196) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وێنەیەکی ده‌گمه‌نی هونەرمەندی كورد "زەکەریا عبدوڵا" و "کامەران ساڵح" گۆرانی بێژ بڵاوکرایەوە. 
A+    A-

 

به‌پێی زانیارییه‌كان وێنەکە لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو گیراوە بۆ یەکەمجارە بڵاوکراوەتەوە، کە لە ئاهەنگێکی خێزانین وکامەران ساڵح گۆرانی دەچڕێت و زەکەریاش میوزیکی بۆ دەژەنێت.


جێی باسه‌ "زەکەریا عەبدوڵا" لە شاری هەولێر له‌ دایک بووە، لەسەردەمی منداڵیدا زۆربەی کاتی خۆی بە مۆسیقا بەسەربردووە و ساڵی ١٩٩٣ کۆچی کرد بۆ سوید لە ١٩٩٨ یەکەم ئەلبومی بە ناوی (تۆهاتی) بڵاوکردەوە و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، به‌ڵام نزیکەی ١٠ ساڵە هیچ بەرهەمێکی نوێی بڵاونەکردۆتەوە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان