رووسیا.. رۆژانی دەوام کەمدەکرێتەوە


نەتەوە  |   17:03:54 2019-08-17  |   (136) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لە وڵاتی رووسیا رۆژانی دەوامی فەرمی کەمدەکرێتەوە و بەرپرسێکی باڵاش له‌وباره‌یه‌وه‌ زانیاری ده‌خاته‌ڕوو.
A+    A-

 

ئەندریە ئیسایڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە پەرلەمانی رووسیا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، کەمکردنەوەی رۆژانی دەوام کاتێکی زیاتر بۆ فەرمانبەران ده‌سته‌به‌ر ده‌كات بۆ ئەوەی لەگەڵ خێزانەکانیان بەسەری ببەن.


وتیشی: پرۆژەیاسایەک بۆ کەمکردنەوەی رۆژانی دەوامی فەرمی بۆ چوار رۆژ ئامادە کراوە و زۆربه‌ی پەرلەمانتاران، پشتگیریی پرۆژەیاساکە دەکەن، رونیشیكردۆته‌وه‌، کەمکردنەوەی دەوامی فەرمی لە پێنج رۆژی هەفتەوە بۆ چوار رۆژ، نابێتە هۆی کەمبوونەوەی مووچەی مانگانەی فەرمانبەران.


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، دوای پەسەندکردنی پرۆژەیاساکە لە پەرلەمان، لە سەرەتای مانگی 9ـی ئەمساڵ، بە چەند قۆناغێک یاساکە جێبەجێ دەکرێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان