له‌فه‌لوجه‌وه‌ داوای لێبوردن له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت


نەتەوە  |   15:49:24 2019-08-17  |   (138) جار خوێندراوەتەوە

loading...
له‌سه‌ر رووداوی هێرشكردنه‌ سه‌ر هاووڵاتیه‌كی كوردی هه‌رێم له‌ شاری فه‌لوجه‌، قایمقامی ئه‌و شاره‌ داوای لێبوردن له‌خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات و دڵنیایی به‌سزاگه‌یاندنی تاوانباران ده‌دات.
A+    A-

 

عیسا سایر، قایمقامی فه‌لوجه‌ رایگه‌یاندووه‌:" له‌سه‌ر رووداوی هێرشكردنه‌ سه‌ر هاووڵاتیه‌كی كوردی هه‌رێمی كوردستان له‌دره‌نگانێكی شه‌و" دوو رۆژ پێش ئێستا"، كه‌ كاری فرۆشتنی خواردن و سارده‌می ده‌كات داوای لێبوردن له‌خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م".


وتیشی: "ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ به‌رامبه‌ر به‌و هاووڵاتیه‌ كورده‌ كردوویانه‌ دووره‌ له‌هه‌ڵسوكه‌وتی خه‌ڵكی فه‌لوجه‌، هه‌میشه‌ رێزیان له‌هه‌ر هاووڵاتیه‌كی كورد گرتووه‌ له‌شاره‌كه‌و به‌ڕۆڵه‌یه‌كی شاره‌كه‌یان زانیووه‌".


جه‌ختیشیكرده‌وه‌، "ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره‌ روبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه‌و سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆیان وه‌رده‌گرن".


جێی باسه‌ دوو رۆژ پێش ئێستا له‌ شاری فه‌لوجه‌، (كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنوری پارێزگای ئه‌نبار) له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌، "په‌لاماری هاووڵاتیه‌كی كوردیان داوه‌"، كه‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ له‌و شاره‌ ده‌ژیت و كه‌بابخانه‌یه‌كی سه‌رجاده‌ی هه‌یه‌.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان