له‌باره‌ی نه‌یماره‌وه‌ هۆشداری دەدرێته‌ بەرشەلۆنە


نەتەوە  |   19:52:30 2019-08-16  |   (184) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پزیشكێكی پێشوی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی هۆشیاری دەداتە یانەی بەرشەلۆنە ئیسپانی بەهۆی ئەو پێكانە زۆرانەی دوچاری نه‌یمار بۆتەوە. 
A+    A-

 

لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی لۆپاریزیانی فەرەنسی "ئیریك رۆلاند"، رایگه‌یاندووه‌، "پاژنە پێی ڕاستی نه‌یمار لەگەڵ سەری پەنجەكانی درزی تێكەوتوە، كە ئەمەش بەردەوام مەترسی سەرهەڵدانەوەی پێكان لەسەر ئەو یاریزانە دروست دەكات".


ئەو پزیشكە ئاماه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، نه‌یمار دوو جار لە هەمان جێگە قاچی راستی دوچاری پێكان بووە، ئەگەر بە تەواوی چاكنەبێتەوە ئەگەری زۆرە تووشی پێكان بێتەوە، ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو، پێی ئه‌و یاریزانه‌ زۆر لاواز و باریكە هه‌ربۆیه‌ دوچاری پێكان دەبێتەوە، بەڵام ئەمجارە ئەگەر تووشی پێكان بێتەوە بۆ ماوەیەكی زیاتر لە یاریگەكان دوردەكەوێتەوە.


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ لە ئێستادا دەنگۆی گەڕانەوەی نه‌یمار بۆ یانەی بەرشەلۆنە بۆته‌ باسی گەرمی میدیا جیهانیەكان.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان