تورکیا: ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ ئەمریکا دەستبەکاردەبێت


نەتەوە  |   19:14:30 2019-08-16  |   (122) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وه‌زیری به‌رگردی توركیا واده‌ی ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی ناوه‌ندی هاوبه‌شی ئه‌مریكا و توركیا تایبه‌ت به‌ناوچه‌ی ئارامی ئاشكراكرد و رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو كاره‌كانی ناوه‌نده‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات.
A+    A-

 

خولوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا له‌میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌شاری ئورفا رایگه‌یاند، واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره‌ له‌سه‌ر مه‌رجه‌ گشتیه‌كانی تایبه‌ت به‌ چاودێریكردن و هه‌ماهه‌نگی پرۆسه‌ی ئاسمانی رێككه‌وتن.


وتیشی: تائێستا هه‌ردوولا پایه‌ندین به‌و ماویه‌یی دیاریكراوه‌ بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له‌ باكوری رۆژهه‌ڵاتی فورات و چاوه‌ڕوانیشین له‌ داهاتوودا پابه‌ندبین پێوه‌ی.


جێی باسه‌، ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ گفتوگۆكانی نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره‌ سه‌باره‌ت به‌ ناوچه‌ی ئارام ده‌ستیپێكردووه‌ و به‌پێی زانیارییه‌كانیش توركیا داوای ناوچه‌ی ئارام به‌ قوڵایی 30 بۆ 40 كیلۆمه‌تر ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مریكا پێشنیاری ناوچه‌یه‌كی به‌ قوڵایی 5 بۆ 14 كیلۆمه‌تری له‌سه‌ر سنوری سوریا كردووه‌.





loading...











زۆرترین بینراوەکان