پێدانی موچە دەگۆڕدێت..لەم وەزارەتەوە دەستیپێکردووە


نەتەوە  |   18:40:11 2019-08-16  |   (171) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزارەتی پێشمەرگە ڕونکردنەوە لەبارەی جێبەجێکردنی سیستمی بەئەلیکترۆنیکردنی موچە بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە دەدات، بەرپرسێکی ئەو وەزارەتەش ڕایدەگەیەنێت، "دوای بەئەلیکترۆنیکردنی موچەی دیوان و لیواکان ئەو سیستمە لەھەردوو یەکەی ھێزەکانی ٧٠و ٨٠ی پێشمەرگەش جێبەجێدەکرێت".
A+    A-

 

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە له‌ لێدوانێكدا به‌ سایتی ئێس ئێن ئێنی ڕاگەیاندووه‌، "لەئێستادا بانکەکانی ھەرێم توانای پەیڕەوکردنی سیستمی بەئەلیکترۆنیکردنی موچەی سەرجەم ھێزەکانی  پێشمەرگەی لەیەک کاتدا نییە".


ناوبراو وتیشی:"سەرباری ئەوەش، ئێمە وەکو وەزارەتی پێشمەرگە لەگۆڕین و پەیڕەوکردنی سیستمی دابەشکردنی موچە بەشێوەی ئەلیکترۆنی و لەڕێگەی بانکەکانەوە بەردەوامین و ھەر مانگەو بەڕێوەبەرایەتی و یەکەیەکی ناو دیوان دەکەینە ئەلیکترۆنی و لەڕێگەی بانکەوە موچەیان پێدەدرێت".


ڕونیشیکردەوە، "دوای پەیڕەوکردنی ئەو سیستمە بۆ موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، پرۆسەکە بەردەوام دەبێت و دەچینەسەر لیواکان و ئەوانیش بەھەمانشێوە ڕێکاری ئیداریی و یاساییان بۆ ئەنجامدەدرێت و مانگانە موچەکانیان لەڕێگەی بانکەکانەوە وەردەگرن".


به‌ وته‌ی ئه‌و بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە، "دوای دیوانی وەزارەت و لیواکان سیستمی دابەشکردنی موچە لەرێی بانکەکانەوە بەشێوەی ئەلیکترۆنی بۆ ھێزەکانی ٧٠ و٨٠ی پێشمەرگەش جێبەجێدەکرێت، بەڵام کاتەکەی دیارنییە و وەکو وەزارەت لەکارەکانمان بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی ئەو بریارە سەرجەم ھێزەکانی پێشمەرگە بگرێتەوە".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان