خشته‌ی نوێی دابەشكردنی موچە راده‌گه‌یه‌نرێت


نەتەوە  |   14:46:31 2019-08-16  |   (153) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا بەغدا پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هەرێم رەوانە بكات و دابەشكردنی مووچە دەستپێبكاتەوە.
A+    A-

 

ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی پاڵپشت بە زانیاریەكانی وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویكردەوە، رۆژی یەكشەممە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێدەكاتەوە، مووچەی ئەنجومەنی دادوەرییش دابەشدەكرێت.


هەروەها بڕیارە رۆژی دووشەممە وەزارەتی دارایی عیراق، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانەی لقی هەولێری بانكی ناوەندی بكات، بەوەش دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكان خێراتر دەبێت و تا كۆتایی هەفتەی داهاتوو مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان دابەشدەكرێت.


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم پێش جەژنی قوربان موچەی چەند وەزارەت و دەستەیەكی دابەشكرد، به‌ڵام بەهۆی هاتنی جەژنەوە دابەشكردنی مووچە راگیرا.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان