پێکدادان لەنێوان ئەم دوو وڵاتە دروستبوو


نەتەوە  |   17:24:44 2019-08-15  |   (163) جار خوێندراوەتەوە

loading...
گرژیی و ئاڵۆزیی دوو وڵاتە ئەتۆمییەکەی کیشوەری ئاسیا دواجار تەقییەوە و بەو هۆیەشەوە گرژییەکان گەیشتە پێکدادان و کوژراو لەنێو سەربازانی هەردوو وڵاتدا کەوتەوە.
A+    A-


راگەیاندنەکانى پاکستان بڵاویانکردەوە کە لە ئەنجامى پێکدادان لەنێوان سوپاى پاکستان و هیندستاندا پێنج سەربازى هیندستان و سێ سەربازى پاکستان کوژران.

 

ئەگەرچی لە ساڵی 1947ەوە دوای جیابوونەوەی پاکستان لە هیندستان کێشە لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا لەئارادایە، بەڵام دوای هەڵوەشاندنەوەی ماددەیەکی دەستووری هیندستان سەبارەت بە هەرێمی جامۆ و کشمیر و هەڵوەشاندنەوەی نیمچە سەربەخۆیی ئەو هەرێمە، گرژییەکان بەخێرایی پەرەیان سەندو دواجار گەیشتە پێکدادانی چەکداریی.





loading...











زۆرترین بینراوەکان