گۆڕانکاریی لە کەش و هەوادا روودەدات و باران دەبارێت


نەتەوە  |   17:18:25 2019-08-14  |   (133) جار خوێندراوەتەوە

loading...
كەشناسیی پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەش و هەوای كۆتایی ئەم هەفتەیە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو بڵاودەكاتەوە و پێشبینی بارینی باران و دابەزینی پلەكانی گەرما دەکرێت.
A+    A-


بەپێی راپۆرتێك، كە دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عیراق بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی 2019/8/14 ئاسمان ساماڵ و خۆرێكی گەرمی دەبێت و لە پاشنیوەڕۆدا چەند پەڵەهەورێك دەردەكەوێت.

 

هەروەک ئەوەشی ئاشكرا كردووە، كە لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ئەگەری بارینی باران لەچەند ناوچەیەكی شاخاوی هەیە.

 

ئاماژەشی بەوەداوە، کە رۆژانی داهاتوو كەشوهەوا بە سەقامگیریی دەمێنێتەوە و خۆرێكی گەرمی دەبێت لەگەڵ بوونی بایەكی بەهێز لە سەرجەم ناوچەكان، بەڵام لە رۆژی هەینییەوە لە هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرما روو لە دابەزین دەكەن.

 

لای خۆشییەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ئەنجامی لاوازبوونی كاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمی ساڵانە لەسەر هەرێمی كوردستان، پێشبینی دەكرێت پلەكانی گەرما نزمبوونەوەیەكی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت.

 

ئەوەشی ئاشكراكردووە کە لە رۆژانی هەینی و شەممەی داهاتوودا، پلەكانی گەرما دادەبەزن بەجۆرێك زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لەنێوان 3 بۆ 5 پلە نزم دەبێتەوە.

 

ئەمڕۆش لە ناوچەی وەرتێ‌ بڕێكی زۆر باران باریووەو هاوكات بارانەكە ناوچەكانی قەسرێ و حاجی ئۆمەران و سەنتەری شارۆچكەی چۆمان-یشی گرتووەتەوە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان