لە دەروازەیەکی سنوورییەوە بڕێک کاڵا رەوانەی ئێران دەکرێتەوە


نەتەوە  |   17:02:01 2019-08-14  |   (114) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لە دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە بڕێکی زۆر کاڵای هاوردە رەوانەی ئێران دەکرێتەوەو لە راگەیەندراوێکی بەشی راگەیاندنی  ئەو دەروازە سنوورییەشدا هۆکاری ناردنەوەکەی دەخرێتەڕوو.  
A+    A-


بەشى راگەیاندن و پەیوەندییەکانى کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران لە راگەیەندراوێکیدا ئاشکرایکرد کە ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی 2019/8/14 بار هەڵگرێکیان بۆ ئێران گەڕاندووەتەوە کە بڕی 23 تۆن و 560 کیلۆگرام سفرەى سەفەریى بارکردبوو.

 

لەو راگەیاندراوەدا هاتووە: لەلایەن لیژنەی هۆبەی کۆنتڕۆڵی جۆریی حاجی ئۆمەران پشکنینی بۆ کراوە، بەڵام لەپشکنینی فیزیایی دەرنەچووە، بۆیە لەلایەن لیژنەی هاوبەشەکانی کۆمەڵگەى حاجى ئومەرانەوە سفرە سەفەرییەکان گەڕێندراوەتەوە بۆ ئێران.

 





loading...











زۆرترین بینراوەکان