پارێزگاری پێشووی کەرکوک گەیشتە ئەمریكا


نەتەوە  |   15:26:36 2019-08-14  |   (130) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەمەبەستی ئامادەكارییەكان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و وەرگرتنەوەی پۆستی پارێزگاری شارەكە، نەجمەدین كەریم گەیشتە ئەمریكا و لەگەڵ چەند بەرپرسێكی ئەو وڵاتەدا كۆبووەوە.
A+    A-


 

نەجمەدین كەریم، پارێزگاری لەكارلادراوی كەركوك لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك رایگەیاندووە: ئەمڕۆ لە واشنتۆن لەگەڵ هەریەك لە دەیڤد شنكەر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ كاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئاندرۆ پییك، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ كاروباری عیراق و ئێران كۆبووەتەوە.

 

ئاشكراشی كردووە، باسی دۆخی ئەمنی و سیاسیی ناوچەكەیان كردو تەوەرێكی سەرەكیی كۆبوونەوەكان بریتی بووە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق بەتایبەتی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، كە وا بڕیارە لە مانگی نیسانی ساڵی داهاتوودا بەڕێوەبچێت.

 

پێشتریش، نەشوان جەلال، بەپرسی نووسینگەی نەجمەدین كەریم، پارێزگاری لەكارلادراوی كەركوك لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو: "نەجمەدین كەریم بەشداریی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا دەكات لە كەركوك، بۆ ئەو مەبەستەش لەماوەی رابردوودا چاوپێكەوتن و كۆبوونەوەی زۆری لەگەڵ پێكهاتە و كەسێتییەكانی كەركوكدا ئەنجامداوە".

 

بە وتەی نەشوان جەلال، "ئەو چاوەڕوانی رێنماییە تایبەتەكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانە لەبارەی تۆماركردنی قەوارە سیاسییەكان، تا ئەو لیستە تۆمار بكات، كە دەیەوێت لێوەی بەشداریی لە هەڵبژاردنەكەی مانگی نیساندا بكات".





loading...











زۆرترین بینراوەکان