پۆلیس هۆشداریی دەداتە خاوەنی ئەم سیمکارتانە


نەتەوە  |   14:53:29 2019-08-14  |   (141) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پۆلیس په‌یامێك ئاڕاسته‌ی‌ سه‌رجه‌م به‌كارهێنه‌رانی‌ تۆڕی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ستی‌ (مۆبایل) ده‌كات و به‌رپرسێكیش لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی چەند زانیارییەک لەبارەی هۆکاری هۆشدارییەکەوە دەخاتەڕوو.
A+    A-


به‌ڕێوه‌به‌ری‌ راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان له ‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی پارێزگای‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاندووە "هه‌ركه‌سێك سیمكارتی‌ علوج و بێ خاوه‌ن به‌كاربهێنێت و به‌گوێره‌ی‌ بڕیاری دادگاو دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له ‌هاووڵاتیان ده‌كات یاخود هه‌ر كارێكی‌ دیكه‌ پێچه‌وانه‌ی‌ بنه‌ماكانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ ئه‌نجامبدات، لێپێچینەوەی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و ده‌ستگیرده‌كرێت".

 

نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د ئەوەشی بۆ سایتی تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕوونكردووەتەوە‌ کە سیمكارتی‌ مۆبایل وه‌كو ئۆتۆمبێل وایه‌، لای هه‌ركه‌سێك بێت، پێویسته‌ به‌ناوی‌ ئه‌وكه‌سه‌وه‌ بێت كه‌ به‌كاری ده‌هێنێت، كاتێكیش ده‌یفرۆشێت یاخود ده‌یداته‌ كه‌سێكی‌ دیكه‌، ده‌بێت بیخاته‌ سه‌ر ناوی به‌كارهێنه‌ره‌ نوێیه‌كه‌ و خاوه‌ندارێتیه‌كه‌ی‌ بگوازرێته‌وه‌".

 

هەروەها دەڵێت: "‌ئێستا كۆمپانیاكانی‌ بواری‌ په‌یوه‌ندیكردن چه‌ند رێكارێكی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ گرتووەته‌به‌ر، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر سیمكارتێك ماوه‌ی‌ یه‌ك ساڵ به‌كارنه‌هێنرێت و دابخرێت، ئەوا كۆمپانیاكه‌ به‌كه‌سانی‌ دیكه‌ی‌ ده‌فرۆشێته‌وه‌".





loading...











زۆرترین بینراوەکان