مۆڵەت ساڵانە دەگۆڕدرێت و تێچووەکەی ئاشکرا دەکرێت


نەتەوە  |   13:43:25 2019-08-14  |   (149) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بڕیارە مۆڵەتی شۆفێری و ساڵانەی ئۆتۆمبێل بکرێت بە کارتی ئەلەکترۆنی و بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی ناوخۆی هەرێمش وردەکارییەکەی و تێچووەکەی ئاشکرا دەکات.
A+    A-


لەسەروبەندی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتدا وەزارەتی ناوخۆ لە کابینەی پێشوو گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانیدا کردووە بۆ دانانی سیستمێکی ئەلەکترۆنی بەمەبەستی گۆڕینی مۆڵەتی شۆفێری و ساڵانەی ئۆتۆمبێل، بەشێوەیەک کە لەھەموو وڵاتێکدا کاری پێبکرێت.

 

لەوبارەیەشەوە د.سامی جەلال بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم بە تۆڕی هەواڵی سلێمانیی راگەیاندووە: کۆمپانیاکە لەکاتێکدا ھاتووەتە ھەرێمی کوردستان کە گۆڕانکاریی بەسەر حکومەتدا ھاتووە، تا دەست بەکارەکانی بکات و دەشڵێت: "پێویستە (Letter of Credit) واتە (LC) لەبانکدا بۆ بکرێتەوە.

 

ئاماژەشی بەوە داوە کە ئەو کارە بە گرێبەستێکی نێودەوڵەتی کراوە و دەبێت بودجەی تەرخانکراو لەبانکدا دابنرێت، تا بەپێی رێژەی سەرکەوتنی کارەکە قۆناغ بەقۆناغ پارە بۆ کۆمپانیاکە بگوازرێتەوە".

 

دەشڵێت: "نووسراو بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم کراوە، تا رێکاری پێویست بگیرێتەبەر بۆ کردنەوەی ئەو (ئێڵ سی) یە.

 

هەروەها روونیکردووەتەوە کە "ھیچ گۆڕانکارییەک بەسەر بڕیاری گۆڕینی مۆڵەتی شۆفێری و ساڵانەی ئۆتۆمبێلدا نەھاتووە و بودجەی پێویستیشی بۆ تەرخانکراوە، بەڵام چاوەڕێی وەزارەتی دارایی دەکەن بۆ کردنەوەی ئەو (ئێڵ سی)یە، ئەویش ئەوەندە ئاسان نییە".

 

بەپێی بڕیارەکەش گۆڕینی مۆڵەتی شۆفێری و ساڵانەی ئۆتۆمبێل بۆ کارتی ئەلیکترۆنی، ئەگەر ھیچ غەرامەیەکی تێدا نەبێت، تەنیا (٣٠) ھەزار دیناری تێدەچێت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان