كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی تەقییەوە


نەتەوە  |   17:38:51 2019-08-13  |   (126) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزارەتی تەندروستیی عیراق برینداربوونی 13 کەسی راگەیاند کە بەهۆی تەقینەوەی كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی حەشدی شەعبییەوە لە باشووری بەغدا برینداربوون.
A+    A-


میدیاکانی عیراق بڵاویانكردەوە، کە بەهۆی تەقینەوەی كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی حەشدی شەعبی-یەوە لە سەربازگەی سەقر لە ناوچەی دۆرەی باشووری بەغدا ژمارەیەک هاووڵاتی و چەکداری سەربە حەشد برینداربوون.

 

هەر لەوبارەیەشەوە لە راگەیەندراوێکیدا وەزارەتی تەندروستی عیراق ژمارەی بریندارەکانی ئاشکراکردووەو دەڵێت: 13 كەس بە هۆی كەوتنەوەی گوللەهاوەنێکەوە برینداربوون کە برینی هەندێكیان سوكە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان