زۆر خواردنی قاوه‌ ئەم زیانانە بە ژنانی دووگیان دەگەیەنێت


نەتەوە  |   16:18:09 2019-08-13  |   (151) جار خوێندراوەتەوە

loading...
هۆشداريی‌ له ‌خواردنه‌وه‌ی‌ قاوه‌ دەدرێت بە ژنان له‌كاتی دووگیانیدا و زیانەکانی بۆسەر  ‌ژیانی كۆرپه‌له‌ ئاشکرا دەکات.
A+    A-


بەگوێرەی راپۆرتێکی گۆڤاری‌ Newsweek  ئەوە خراوەتەڕوو کە ئه‌و ژنانه‌ی‌ لەکاتی دووگیانیدا كافایین زۆر ده‌خۆن زیان به ‌جگه‌ری‌ كۆرپه‌له‌كە‌ی ناو سکیان ده‌گه‌یه‌نن.

 

بەپێی راپۆرتەکە، توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه ‌سه‌رفكردنی كافایین هانده‌ری‌ له‌كاركه‌وتنی جگه‌ره‌ دوای‌ له‌دایكبوون و ئه‌مه‌ش واده‌كات هۆرمۆنی دڵه‌ڕاوكێ "كۆرتیكۆستیرۆید" زیاد ببێت.

 

زانایان پێیانوایه‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ نه‌خۆشیی‌ چه‌وریی‌ سه‌ر جگه‌ر له ‌ساته‌وه‌ختێكی دره‌نگی ژیانیاندا.

 

هەروەک ئەوەشی ئاشکراکردووە کە ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ 3 بۆ 4 كوپ قاوه‌ بخۆنەوە، ئەوا ئه‌گه‌ری‌ كاریگه‌ریی‌ چه‌وری‌ سه‌ر جگه‌ر زیاد ده‌كات.

 

ئەو توێژه‌رانە کە لە زانكۆی‌ ووهانی چینی توێژینەوەکەیان کردووە، رایانگه‌یاندووە: میكانیزمی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ هه‌یه‌ و دوای‌ له‌دایكبوون گه‌شه‌ی‌ خێراتر ده‌بێ و ئه‌ركه‌ سروشتییه‌كانی جگه‌ر وه‌رده‌گرێته‌وه‌.





loading...











زۆرترین بینراوەکان