ترێ ئەم مە‌ترسییە بۆ‌سە‌ر ژیانى منداڵان دروست دە‌كات


نەتەوە  |   16:05:43 2019-08-13  |   (193) جار خوێندراوەتەوە

loading...
دایکێک هۆشداریی دەداتە دایکان و باوکان سەبارەت بە مەترسیی ترێ بۆسەر ژیانی منداڵەکانیان و لەوبارەیەشەوە چیرۆکێک بە نموونە دەگێڕێتەوە.
A+    A-


لورا لوچامبێرز چیرۆكى نزیكبوونەوەى كچەكەى لە مردن بەهۆی دەنكێك ترێ-وە باس دەكات و لە پەیجی خۆی لە فەیسبووک نووسیوێتی: "دەمەوێت لێرەوە دایكان و باوكان ئاگادار بكەمەوە كە لەكاتى خواردنى ترێ و میوەكانى دیکەدا منداڵەكانیان بەجێ نەهێڵن و ئاگایان لێیان بێت".

 

لۆرا دوای ئەوەى قاپێك ترێ بۆ ئۆلیڤیای كچە تەمەن چوار ساڵەكەی دادەنێت، سەرقاڵى ئیشی ناوماڵ دەبێت، لەپڕ سەیری كچەكەى دەكات كە شتێك لە قوڕگیدایە و ناتوانێت هەناسە بدات، لۆرا بەپەلە كچەكەى سەروژێر دەكات و دەكێشێت بەپشتیدا و دەبینێت وردە وردە رەنگى شین هەڵدەگڕێت و نزیك دەبێتەوە لە مردن.

 

 دواتر بە هاوكاریی هاوسەرەكەى دەتوانێت ئۆلیڤیا لەو دەنکە ترێیەی لە قوڕگیدا ماوەتەوە رزگار بكات.

 

لۆرا دەڵێت: "بەهۆی کەمتەرخەمیی منەوە ئەمە روویداوە و ئەم بەسەرهاتە ژیانى منی زۆر گۆڕیووە".





loading...











زۆرترین بینراوەکان