ساڵی داهاتوو نرخی کارتی مۆبایل هەرزان دەکرێتەوە؟


نەتەوە  |   15:38:03 2019-08-13  |   (137) جار خوێندراوەتەوە

loading...
هەوڵ دەدرێت لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2020دا كۆمپانیاكانی پەیوەندیی ناچار بکرێن خۆیان ئەو باجە بدەن كە خراوەتە سەریان، نەك بە زیادکردنی نرخەکە لەسەر هاووڵاتیان باجەکە بدەن.
A+    A-


لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، رایدەگەیەنێت، "حكومەتی عیراق داوای باجی لە كۆمپانیاكانی هێڵی پەیوەندییەكان كردووە، بەڵام ئەوان نەچوونەتە ژێر ئەو باجەوە، بەوهۆیەشەوە رێژەی باجەكەیان خستۆتە سەر كارتەكانی پەیوەندیكردن و نرخەكانیان گرانكردووە".

 

لەوبارەیەشەوە پەرلەمانتار شیروان میرزا لە فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە ناچاركردنی كۆمپانیاكان بە چوونە ژێر بڕیاری پێدانی باج، دەڵێت: وەرگرتنی باج و ناچاركردنی كۆمپانیاكان بۆئەوەی خۆیان باجەكە بدەن نەك بیخەنە ئەستۆی بەشداربووەكانیان، دەبێت لەیاسای بودجەدا ئاماژەی بۆبكرێت و بۆئەو مەبەستەش دەبێت لەكاتی هاتنی پڕۆژەیاساكە بۆ پەرلەمان، ئەو بابەتە لەبەرچاو بگیرێت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان