لەبەر ئەم هۆکارە هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری كه‌ركوك دواده‌كه‌وێت


نەتەوە  |   14:45:41 2019-08-13  |   (118) جار خوێندراوەتەوە

loading...
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ دوادەکەوێت و  ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش هه‌ڵوێستی هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات.
A+    A-


ئازاد جه‌باری ئه‌ندامی یه‌كێتی لە فراکسیۆنی برایەتیی ‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رایدەگه‌یەنێت: "هێشتا هیچ واده‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نەکەیان دیاری نه‌كراوه‌و ئه‌و قسانه‌شی ده‌وترێت له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نەکە له ‌به‌غدا، هیچ زانیاریه‌كیان لەوبارەیەوە پێنه‌گه‌یشتووه‌، .

 

جه‌باری لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی ئەوەشی ره‌تكردو‌وەتەوە‌ کە هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له ‌پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراق و هه‌رێم سه‌ركه‌وتووبێت له‌باره‌ی‌ كه‌ركوكه‌وه‌.

 

جه‌ختیشی لەسەر ئەوە كردووەتەوە کە "نه‌ك ئێمه‌ ته‌نانه‌ت عه‌ره‌ب و توركمانیش دان به ‌كۆبوونه‌وه‌دا له ‌ده‌ره‌وه‌ی پارێزگای كه‌ركوك نانێن".

 

سه‌باره‌ت به رازیبوونی عه‌ره‌ب و توركمان به ‌دیاریكردنی پارێزگارێكی كورد، جه‌باری ئاشكرایكرد، "توركمانه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رازی نیین و ئه‌وه‌شیان خستۆته‌ڕوو كه‌ دان به ‌پارێزگاردا نانێن و جه‌ختیشیان كردووەته‌وه‌ کە ده‌بێت پارێزگاری ئه‌مجاره‌ی كه‌ركوك له ‌نه‌ته‌وه‌ی توركمان بێت".

 

هەروەک جەباری ئاماژه‌شی به ‌هه‌وڵه‌كانی توركمان بۆ تێكدانی دۆخه‌كه‌ داوەو بەوتەی ناوبراو "له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا، توركمانه‌كان نابنه‌ خاوه‌نی یەک كورسیش".

 





loading...











زۆرترین بینراوەکان