وادەی گەڕانەوەی یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێم ئاشکرادەکرێت


نەتەوە  |   14:28:11 2019-08-13  |   (112) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لە هەرێمی كوردستان وادەی گەڕانەوەی یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێم ئاشکرا دەکات و ماوەی گەڕانەوەی تەواوی کاروانەکان و ژمارەی حاجییەکان و ماوەی تەواوبوونی گەشتی گەڕانەوەشیان روون دەکاتەوە.
A+    A-


نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لە هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکردووە کە یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێم لە 17ی ئەم مانگەدا لەڕێی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە دەگەڕێنەوە".

 

دەشڵێت: "پرۆسەی گەڕانەوەی حاجیان بۆ هەرێم، 15- 20 رۆژ دەخایەنێت" و ئاماژەشی بە ژمارەی ئەو حاجیانە كردووە کە لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا بەشداربوون و رایگەیاندووە کە "نزیكەی 7 هەزار کەسن".





loading...











زۆرترین بینراوەکان