لە رووداوێکی هاتوچۆدا مێردمنداڵێک گیانی لەدەستدا


نەتەوە  |   14:10:54 2019-08-13  |   (113) جار خوێندراوەتەوە

loading...
مێردمنداڵێك له‌ ناوچەی قه‌ره‌ته‌په‌ی گەرمیان  بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە تراکتۆرەکەی وەرگەڕاو گیانی له‌ده‌ستدا و پۆلیسی گەرمیانیش زانیاریی لەوبارەیەوە دەخاتەڕوو.
A+    A-


ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی 2019/8/13عه‌لى جه‌مال قه‌دورى، وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد کە له‌ گوندى قه‌ریه‌تاخى سه‌ربه‌ ناحیه‌ى قه‌ره‌ته‌په‌ مێردمنداڵێك به‌ تۆراكتۆر سەرقاڵی کێڵانی زه‌ویى بووە لە گوندەکەیان، به‌ڵام بەهۆی وەرگەڕانی تراكتۆره‌كەیەوە‌ گیانى له‌ده‌ستداوه‌.

 

هەروەها دەڵێت: "ئه‌و مێردمنداڵه‌ ناوى (شاهۆ هیجران)ه‌ و ته‌مه‌نى 17 ساڵه‌ و ئێستاش به‌ مه‌به‌ستى توێكاریى پزیشكى ته‌رمه‌كه‌ى ره‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى كه‌لار كراوه‌".





loading...











زۆرترین بینراوەکان