ئامارێكی سەرەتایی لەبارەی هاتنی گەشتیارانەوە بۆ هەرێم بڵاوکرایەوە


نەتەوە  |   13:59:23 2019-08-13  |   (110) جار خوێندراوەتەوە

loading...
هەرچەندە هێشتا سێ رۆژ پشوو ماوە، بەڵام دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێم، ئامارێكی سەرەتایی لەبارەی ژمارەی ئەو گەشتیارانەوە راگەیاندووە کە لە سێ رۆژی جەژندا روویان لە هەرێم کردووە.
A+    A-


لەوبارەیەشەوە وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاندووە: تا دووەم رۆژی جەژنی قوربان 208 هەزار گەشتیار لە ناوچەكانی عیراقەوە هاتوونەتە هەرێم و ژمارەكەش بەردەوام روو لە زیادبوونە.

 

نادر روستی، وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم، ئەوەشی ئاشکراکردووە کە  لە رێكەوتی 8 – 12 / 8 / 2019، زیاتر لە 208 هەزار گەشتیار هاتوونەتە شارەكانی هەرێمی كوردستان.

 

هەروەها دەڵێت: "زۆربەی ئەو گەشتیارانە لە ناوەڕاست و باشووری عیراقەوە هاتوون".

 

ئاماژەشی بەوە داوە کە ئەمەی راگەیەندراوە ئامارێکی سەرەتاییە و ئاماری كۆتایی لە رۆژانی كۆتایی جەژندا رادەگەیەنن، چونكە هاتنی گەشتیاران بەردەوامە و ژمارەكەش لە زیادبووندایە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان