لەبارەی خۆراك و ده‌رمانەوە هه‌رێم بڕیارێک لە بەرژەوەندیی خەڵک دەردەکات


نەتەوە  |   13:45:14 2019-08-13  |   (118) جار خوێندراوەتەوە

loading...
حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دامه‌زراوه‌ی‌ نیشتمانیی خۆراك و ده‌رمان داده‌مه‌زرێنێت و سه‌رپه‌رشتیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هێنان و كۆنترۆڵی ده‌رمانیش له ‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئامانجی‌ ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ ئاشكراده‌كات.
A+    A-


به‌گوێره‌ی‌ هەواڵێک کە سایتی ئێس ئێن ئێن بڵاویکردووەتەوە، له‌كابینه‌ی‌ نوێدا حكومه‌تی هەرێم خۆی‌ دامەزراوەی نیشتمانیی‌ بۆ هێنان و کۆنترۆڵکردنی خۆراك و ده‌رمان داده‌مه‌زرێنێت تا له‌مه‌ودوا  هێنانی ده‌رمان له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ بكرێت.

 

له‌وباره‌یه‌شەوه‌ ئارام محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هێنان و كۆنترۆڵی ده‌رمان له ‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم رایگه‌یاندووە: "دامه‌زراندنی‌ ئه‌و كۆمپانیای‌ ده‌رمانه‌ له ‌ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانه‌، تا بڕیاری‌ له‌سه‌ر بدرێت و ئێستا له قۆناغی ‌لێكۆڵینه‌وه‌دایه‌".

 

دەشڵێت: "كابینه‌ی‌ نوێ له‌به‌رنامه‌یدایه‌ دامه‌زراوه‌ی‌ نیشتیمانی‌ خۆراك و ده‌رمان دابمه‌زرێنرێت و ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌ش له‌دوو به‌ش پێكدێت، به‌شی‌ ده‌رمان و به‌شی‌ خۆراك کە هه‌وڵده‌درێت له‌ڕێگه‌ی‌ دامه‌زراوه‌كه‌وه‌  به‌ڕێگه‌ی‌ زانستی‌ ده‌رمان به‌رهه‌م بهێنرێت و چیتر رێگه‌ به ‌كۆمپانیاكانی‌ ده‌رمان نادرێت ده‌رمان هاورده‌ بكه‌ن و به‌نرخێكی‌ گران بیفرۆشنه‌وه‌ بە هاووڵاتیان".

 

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌ داوە، "كۆمپانیاكه‌ به‌رێژه‌ی‌ 51%ی بۆ كه‌رتی حكومی و له‌ 49%شی‌ بۆ كه‌رتی تایبه‌ت ده‌بێت، بۆ كاتی‌ دروستکردنی دامه‌زراوه‌كه‌ش چاوه‌ڕوانی‌ ره‌زامه‌ندیی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران دەکەن".

 

جێی ئاماژەیە له‌هه‌رێمی‌ كوردستان زیاتر له‌ 150 كۆمپانیای‌ ئه‌هلی‌ هه‌ن کە ده‌رمان هاورده‌ ده‌كه‌ن.





loading...











زۆرترین بینراوەکان