خانمە پێشکەشکارێکی کورد یەکەم گۆرانی خۆی بڵاوکردەوە


نەتەوە  |   19:22:31 2019-08-12  |   (112) جار خوێندراوەتەوە

loading...
خانمە پێشکەشکار، سەیران عوسمان بە چەند گۆرانییەکی فۆلکلۆری دەست بە کاری هونەری دەکات و یەکەم ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاودەکاتەوە.
A+    A-

 

سەیران پێشتر ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، سەرقاڵی بەرهەمێکی هونەریی نوێم بە ناوی (فۆلکلۆر)، کە یەکەم کاری هونەریشم دەبێت و تێیدا کۆمەڵێک گۆرانیی فۆلکلۆریم هەڵبژاردووە لە گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک و چەند بەرهەمێکی دیکە و بە شێوازی شاد وتوومە.


به‌وته‌ی ناوبراو ڤیدیۆکلیپەکە لە شاری هەولێر و لە ناو سروشتی کوردستاندا وێنەی گیراوە و کارەکانی لە ستۆدیۆی (ئاریۆس) لە لایەن هونەرمەند (ئاریۆس) ئەنجام دراوە و یوسف لەشکری کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.


جێی باسه‌ سەیران عوسمان ماوەی چەند ساڵێکە کاری پێشکەشکاری دەکات و ئێستاش دەستی کردووە بە کاری هونەری كردووه‌.


 





loading...











زۆرترین بینراوەکان