گۆڕان جێگری سەرۆکی هەرێم به‌ شێوازێكی جیاواز ده‌ستنیشان ده‌كات


نەتەوە  |   18:58:16 2019-08-12  |   (166) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەپێچەوانەی دەستنیشانکردنی پۆستەکانی دیکەی لە حکومەت، بزووتنەوەی گۆڕان بۆ دەستنیشانکردنی كاندیدی جێگری سەرۆکی هەرێم کار بە سیڤی ناکات.
A+    A-

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ سیروان ماوەتی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان بەسایتی رووداوی  راگەیاندوه‌، دانانی جێگری سەرۆکی هەرێم بە سیڤی نابێت بەڵکو بە بڕیاری رێکخەری گشتیی بزووتنەوەکە دەبێت.


ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، بڕیاری کۆتایی بزووتنەوەکە ئەوەیە بە سیڤی هیچ بەربژێرێك دانانێن و خەڵکیش سەربەستن لە ناو تۆمارکردن، بەڵام ئەوە نابێتە بنەمای دانانی بەربژێرێک بۆ ئەو پۆستە.


تاوەکو ئێستا تەنها محەممەد تۆفیق رەحیم، وەک كاندیدی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان خۆی راگەیاندووە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکان، كاندیدی دیکەش لەگەنگەشەدان، وەک مستەفا سەید قادر، وەزیری پێشووی پێشمەرگە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان