پێدانی كاره‌بای نیشتمانی به‌ هاوڵاتیان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت


نەتەوە  |   18:02:25 2019-08-12  |   (117) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت: بەهۆی بەرزبوونەوەی زیاتری پلەكانی گەرما، لەم كاتەدا پێدانی کارەبا کەمیكردووه‌، هاوكات كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با به‌ هاوڵاتیان ئاشكرا ده‌كات.
A+    A-

 

سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاندوه‌، بەرنامەی پێدانی كارەبا لەلایەن كۆنترۆڵی كارەباوە دیاریكراوە، بەڵام لەبەر بەرزبوونەوەی زۆری پلەكانی گەرما پێشبینی دەكەن لە شەو و رۆژێكدا 15 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بەشێوەی پچڕ پچڕ دابین بكەن و ئەوەی دیكەش موەلیدە پڕی بكاتەوە.


ناوبراو هه‌روه‌ها داوای لەهاووڵاتیانیش كرد بۆ ئەوەی باشتر سود لەكارەبای نیشتمانی وەربگرن، بەكارهێنانی ئامێرەكانی كارەبا كەمتر بكەنەوە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان