کچێكی كورد بەشێک لە جگەری وەک جەژنانە دەبەخشێت


نەتەوە  |   17:02:23 2019-08-12  |   (163) جار خوێندراوەتەوە

loading...
کچە کوردێکی خه‌ڵكی رووهای باکووری کوردستان بەشێک لە جگەری خۆی وەک جەژنانە بەخشییە باوکی.
A+    A-

 

ئه‌و كچه‌ كه‌ ناوی "فاتیمە"یه‌ و تەمەنی 23 ساڵە، دوای ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکان بەشێک لە جگەری خۆی بەخشییە ئەحمەد یۆخشانی باوکی، کە ماوەی 10 ساڵ بوو بەدەست هەوکردنی ڤایرۆسیی جگەرەوە دەیناڵاند.


به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئێستا تەندروستی هەردووکیان باشە، فاتیمە لەبارەی کارەکەی دەڵێت "باوکم بەردەوام ئازاری هەبوو و خوێن لە دەمی دەهات، بەردەوام لە نەخۆشخانەکاندا بوو، بەراستی زۆر ئازاری چەشت. ئێستا سوپاس بۆ خودا زۆر باشە، بە شانازییەوە بەشێک لە جگەری خۆمم پێ بەخشی، زۆر بەختەوەرم و ئێمە دوو جەژنمان پیرۆزکرد. خوای گەورە شیفای هەموو نەخۆشان بدات".





loading...











زۆرترین بینراوەکان