رونکردنەوەیەک سەبارەی بەلابردنی ئاڵای کوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه‌


نەتەوە  |   15:24:38 2019-08-12  |   (150) جار خوێندراوەتەوە

loading...
دوای بڵاوبوونەوەی وێنەیەکی کۆنسێرتی ھونەرمەند تورک" کۆرای ئاڤجی"، کە لەشانۆی ڕۆمانی پارکی ھەواری شاری سلێمانی رێكخرابوو، گوایە لەسەر داوای ئەو ھونەرمەندە ئاڵای کوردستان لابراوە، بەڕێوەبەری شانۆی ڕۆمانی رونکردنەوەیه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌.
A+    A-

 

لە رونكردنه‌وه‌یه‌كدا سەردار خدر، بەڕێوەبەری شانۆی ڕۆمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، به‌ھەموو لایەک ڕادەگەیەنین، کە لە کۆنسێرتی کۆڕای ئاڤچی دا لە ناو شانۆی ڕۆمانی بە ھیچ جۆرێک ئاڵای کوردستان لانەبراوە و لە بناغەدا لە سەر شانۆی ڕۆمانی ئاڵای کوردستان دانەنراوە.


باسی له‌وه‌شكردووه‌، لە سەربانی شانۆی ڕۆمانیش ئاڵا دانەنراوە و ھەرکەسێ ئیدیعای تری ھەیە ئەتوانێت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی ڕاستیەکان بخاتەڕوو بۆ لێپرسینەوە.

دەقی رونکردنەوەکە :-

ڕونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی سەبارەت بە کۆنسێرتی کۆڕای ئاڤچی

 بە ھەمو لایەک ڕادەگەیەنین کە لە کۆنسێرتی کۆڕای ئاڤچی دا لە ناو شانۆی ڕۆمانی بە ھیچ جۆرێک ئاڵای کوردستان لانەبراوە و لە بناغەدا لە سەر شانۆی ڕۆمانی ئاڵای کوردستان دانەنراوە، لە سەربانی شانۆی ڕۆمانیش ئاڵا دانەنراوە و ھەرکەسێ ئیدیعای تری ھەیە ئەتوانێ لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی  ڕاستیەکان بخاتەڕوو بۆ لێپرسینەوە.. ھەروەھا کۆمپانیای زێڕین تراڤڵ ئەم کۆنسیرتەی بەڕێوە بردوەو دەزگاکانی حکومەت لە وردەکاری بەرپرسیار نین.

 

سەردار خدر

بەڕێوەبەری شانۆی ڕۆمانی

١٢ی سپتامبر ٢٠١٩
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان