بارزانی: نابێت لە هەرێمەوە بیانو بدرێتە ئێران و توركیا


نەتەوە  |   14:18:28 2019-08-12  |   (173) جار خوێندراوەتەوە

loading...
مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان نیگەرانی خۆی لە تۆپباران و بۆردوومانەکانی ناوچە سنوورییەکان لەلایەن ئێران و تورکیاوە دربڕی و وتی: لە پێناو نەهێشتنی بیانووەكانی ئێران و توركیا بۆ بۆردومانی ناوچە سنوریەكانی هەرێم، چەند هەنگاوێك دەگرنەبەر، بەڵام هەرگیز رێگە نادەن جارێكی تر خوێنی كورد بە دەست كورد بڕژێت.
A+    A-

 

مەسعود بارزانی لە كۆبوونەوەیەكدا لە باڵەكایەتی نیگەرانی خۆی لە تۆپباران و بۆردومانەكانی ئێران و توركیا بۆ سەر ناوچە سنوریەكانی هەرێم دەربڕی و رایگه‌یاند، ئەگەر بیانو نەدرێتە تاران و ئەنقەرە ئەو دوو وڵاتە ناوچە سنوریەكان تۆپباران و بۆردومان ناكەن.


وتیشی: بۆ نەهێشتنی ئەو بیانوانە چەند هەنگاوێك دەگرینەبەر، بەڵام بە دڵنیاییەوە جارێكی تر خوێنی كورد بە دەست كورد ناڕژێت، جه‌ختیشیكرده‌وه‌، پێویستە رەچاوی دۆخی هەرێم بكرێت، چونكە تاكە شوێنە ئومێدی دوا رۆژی كوردستان بێت و ئەگەر ئەم ئومێدە نەمێنێت، هەموو شتێك تەواو دەبێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان