دوو منداڵ سوتان


نەتەوە  |   13:17:09 2019-08-12  |   (112) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لە کەلار بەھۆی یاری ئاگرینەوە دوو منداڵ سووتان، بەھۆی زۆری رێژەی سووتانەکەشیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراون.
A+    A-

 

لەراگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردۆته‌وه‌، دوێنێ یەکشەممە 11-8-2019، کە دەکاتە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، لە ناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار، دوو منداڵی تەمەنی ھەشت ساڵ و حەوت ساڵ، یاری ئاگرینیان خستوەتە نێو بەرمیلی نەوتەوە و لەئەنجامدا پێیاندا تەقیوەتەوە و ھەردووکیان بەسەختی بریندار بوون.


ئاماژە بەوەشکراوە، دوای گەیاندنیان بەبەشی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لەکەلار و چارەسەری پێویست، بەھۆی سەختی برین و رێژەی سوتانەکەیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون.





loading...











زۆرترین بینراوەکان