وەزیری دارایی لەبارەی خەرجکردنی سێ موچەکە روونکردنەوە دەدات


نەتەوە  |   12:38:25 2019-08-12  |   (166) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ھەرێم لەدابەشکردنی موچەدا سێ مانگ لەدواوەیە، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمیش رایدەگەیەنێت: رێککردنەوەی موچە پەیوەندی بەداھاتەوە ھەیە، ئەگەر داھاتی ھەرێم باشبوو، موچەش رێکدەکرێتەوە، بەڵام ئەگەر داھاتەکە خراپبوو، بارۆخەکە بەگشتی خراپ دەبێت.
A+    A-

 

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێم رایگەیاندوه‌، رێککردنەوەی موچەی فەرمانبەران پەیوەندی بەداھاتەوە ھەیە، ئەگەر داھاتی ھەرێم باش بێت، موچەش رێکدەکرێتەوە، بەڵام ئەگەر داھاتەکە خراپ بێت، بارودۆخ بەشێوەیەکی گشتی خراپ دەبێت.


ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی وتیشی: "پلانمان ھەیە چۆن داھاتی ناوخۆ رێکبخەینەوە، ھەوڵبدەین زیادی بکەین و سەرچاوەکانی داھاتیش بەشێوەیەکی گشتی دابین بکەین، بۆئەوەی کاریگەری ئەرێنی لەسەر ژیانی خەڵک ھەبێت".


ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، داھاتی سەرجەم وەزارەتەکان دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی و لەوێوە بەپێی پێویست دابەشدەکرێتەوە.


ھەرێمی کوردستان لەدابەشکردنی موچەدا سێ مانگ لەدواوەیە، کە ئەوەش کەڵەکەبووی چەند ساڵی رابردووە کە ھەرێم لەقەیرانی داراییدا بووە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان