حكومەتی عێراق بڕیارێكی دڵخۆشكه‌ر له‌باره‌ی هەزاران كارمەند ده‌رده‌كات


نەتەوە  |   18:48:43 2019-08-11  |   (162) جار خوێندراوەتەوە

loading...
حكومەتی عیراق بڕیاریدا هەزاران پۆلیس و سەدان ئەفسەری پارێزگای نەینەوا بگەڕێنێتەوە سەر كارەكانیان.
A+    A-

 

نوسینگەی راگەیاندنی وەزیری ناوخۆی عیراق له‌ بەیاننامەیەكدا بڵاویكردۆته‌وه‌، گەڕانەوەی كارمەندەكان 13 هەزار پۆلیس و 900 ئەفسەری پارێزگای نەینەوا لەخۆدەگرێت.


له‌ به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، ئەمڕۆ یاسین یاسری، وەزیری ناوخۆی عیراق لە بارەگای فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی پارێزگاكە كۆبۆتەوە و موژدەی گەڕاندنەوەی ئەو كارمەندانەی داوە، كە پۆلیس و ئەفسەری هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆن و دەچنەوە سەر میلاكی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا.


جێی باسه‌ ئه‌و پۆلیس و ئەفسەرانه‌، لەدوای كۆنتڕۆڵكردنی شاری موسڵ لەلایەن چەكدارانی داعش لە ناوەڕاستی ساڵی 2014دا، لەكار دورخرابوونەوە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان