حكومەتی عیراق لەمساڵدا دوو بەشە ئاردی زیاتر بەسەر هاوڵاتیان دابەشدەكات


نەتەوە  |   18:18:28 2019-08-11  |   (126) جار خوێندراوەتەوە

loading...
حكومەتی عیراق لەمساڵدا دوو بەشە ئاردی زیاتر بەسەر هاوڵاتیان دابەشدەكات، بەڕێوەبەری ئاشەكانی هەرێمیش له‌وباره‌یه‌وه‌ زانیاری ورد ده‌خاته‌ڕوو.
A+    A-

 

نەسرین محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی ئاشەكانی هەرێم بۆ كاروباری هونەری ڕایگەیاندوه‌، لەئێستادا دەستمان بەدابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی پێنجی ئەمساڵ بەسەر هاوڵاتیاندا كردووەو لەچەند ناوچەیەك دابەشكردنەكە كۆتایی هاتووە.


ناوبراو وتیشی: بەبڕیاری وەزیری بازرگانی عیراق، بۆ ئەمساڵ 10 بەشە ئارد بەسەر هاوڵاتیان دابەشدەكرێت، لەكاتێكدا ساڵی پار تەنها 8 بەشە ئارد دابەشدەكرا، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لە ئێستاوە پێمان راگەیەندراوە، كە رۆژی 15-9-2019 دەست بەدابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی حەوتی ئەمساڵ بكرێت، بەو پێیەش بێت ئەمساڵ 10 مانگ ئارد بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەكرێت.


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، هەر خێزانێك سەردانی بریكاری ئارد نەكات بۆ وەرگرتنی بەشە ئاردەكەی، ئەوا دوای ماوەیەك مافی دەفەوتێت و بەشە ئاردەكەشی دەگەڕێتەوە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان