هه‌واڵ عوسمان یادی له‌دایكبوونی كچه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه‌


نەتەوە  |   17:09:45 2019-08-11  |   (184) جار خوێندراوەتەوە

loading...
خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی كورد "هه‌واڵ عوسمان" یادی له‌دایكبوونی كچه‌ گه‌وره‌كه‌ی كرده‌وه‌.
A+    A-

 

له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان چه‌ند وێنه‌یه‌كی یادی له‌دایكبوونی كچه‌ گه‌وره‌كه‌ی خانمه‌ هونه‌رمه‌ند هه‌واڵ عوسمان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و بۆته‌ جێی سه‌رنجی هه‌وادارانی و هیوای ته‌مه‌ن درێژی بۆ كچه‌كه‌ی ده‌خوازن.


جێی باسه‌ هه‌واڵ عوسمان یه‌كێكه‌ له‌ خانمه‌ ئه‌كته‌ره‌ دیاره‌كانی كوردستان و له‌ناو هه‌وادارانی به‌ كه‌سایه‌تی "ژاڵه‌" له‌ زنجیره‌ درامای گه‌رده‌لول ناسراوه‌ و هاوسه‌ری ئه‌كته‌ری كۆچكردوو (پشتیوان نوری به‌ده‌وی)یه‌، كه‌ له‌ هه‌مان زنجیره‌دا به‌ كه‌سایه‌تی (رزگار) به‌شداربوو.





loading...











زۆرترین بینراوەکان