بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆشتی سوور ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یڕه‌وكه‌


نەتەوە  |   20:09:55 2019-08-10  |   (138) جار خوێندراوەتەوە

loading...
له‌ جەژنی قورباندا ژمارەیەکی زۆری ئاژەڵ سه‌رده‌بڕێت و به‌ رێژەیەکی به‌رچاویش گۆشتی سوور ده‌خورێت، کە ئەویش کاریگەری تەندروستی زۆر خراپی هەیە: له‌وانه‌ش ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ جەڵتەی مێشک یان دڵ. 
A+    A-

 

بەم هه‌نگاوانه‌ کاریگەرییە خراپەکانی زۆر خواردنی گۆشتی سوور کەم دەبنەوە:


۱- لەسورکردنەوەی گۆشت بە رۆن یان زەیت دووربکەونەوە.
۲- کوڵاندن و هەڵکزاندن بە چەوری خۆی باشترین رێگەیە بو خواردنی گۆشتی سوور.
۳- لەگەڵ خواردنی گۆشتی سوور، رێژەی چەورییە قورسە خراپەکانی ناو خوێن بەرزدەبنەوە، بۆ کەمکردنەوی پێویستە لە گەڵ گۆشتی سوور هەمیشە سەوزە و سیر و بیبەری تون ئامادەبێت.
٤- بەهیچ شێوەیەک بەمەبەستی خێرا هەرسکردن خواردنەوەی گازی کۆلا و گروپەکەی دیکەی نەخورێتەوە، چونکە باری گەدە تێکدەدات و زۆر گرنگە پەرداخێک سرکەی سروشتی روونکراوە بە ئاو بەکاربهێنین. 
٥- دوای خواردنی گۆشتی سوور، وەرزش زۆر گرنگە بو کەمکردنەوەی کاریگەری چەوری خوێن.
٦- لەکاتی برژاندن پێویستە ئاگرێکی گەش و پانکەی لەسەر بێت، بۆ ئەوەی دوکەڵ نەدات لە گۆشتەکە و دەبێت گۆشتەکە بەرزبێت و نەلکێت بە خەڵوزەکە و تابتوانین چەوری کەمبێت چونکە سوتاندنی چەوری دەبێتەهۆی دروستبونی گازی ژەهراوی.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان