نوێترین زانیاری له‌باره‌ی ناردنی مووچه‌ له‌ به‌غداوه‌


نەتەوە  |   19:03:39 2019-08-10  |   (169) جار خوێندراوەتەوە

loading...
به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌رێمی بانكی ناوه‌ندی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، ئه‌گه‌ر فه‌رمانی بانكیشیان به‌ده‌ست بگات له‌ به‌غداوه‌ پاره‌ی پێویستیان له‌به‌ر ده‌ست نییه‌ بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ به‌هۆی پشووی جه‌ژنی قوربانه‌وه‌ واده‌ی دابه‌شكردنی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ دواده‌كه‌وێت كه‌ مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌.
A+    A-


عابد مزوری، به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌رێمی كوردستانی بانكی ناوه‌ندی عێراق له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی دواڕۆژ رایگه‌یاندووه‌، "له‌ ئێستادا له‌ پشووی جه‌ژنداین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر فه‌رمانی بانكیشمان به‌ده‌ستبگات پاره‌ی پێویستمان له‌به‌ر ده‌ست نییه‌ تایبه‌ت به‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم".

له‌ماوه‌ی ساڵی رابوردوو مووچه‌ له‌ 5ی هه‌موو مانگێك ده‌ستیپێكردووه‌ و تاوه‌كو 23ی مانگ كۆتایی هاتووه‌، ئه‌م مانگه‌ له‌ 4ی مانگ ده‌ستیپێكرد، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ته‌نها مووچه‌ی هه‌شت شوێن دابه‌شكراوه‌.





loading...











زۆرترین بینراوەکان