نوێترین لێدوانی عادل عەبدولمەهدی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هه‌رێمه‌وه‌


نەتەوە  |   17:21:33 2019-08-10  |   (125) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێک لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڵاودەکاتەوە.
A+    A-

 

لە وەڵامی رۆژنامەنووساندا عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، شتێکی گرنگە بەشێک لە گەل لە بارودۆخێکی باشدا بژیت، (وەک ئاماژەیەک بۆ ژیانی خەڵکی کوردستان)، کە لە رووەکانی ئاسایش، سەقامگیری و کارکردنەوە زۆر باشتر لە گەلی عێراق دەژیت.


ناوبراو وتیشی: ئەو کاتەی گەلی کوردستان شەڕی لە دژی رژێمی بەعس دەکرد، کەس ئەو قسانەی نە دەکرد، کە گەلی کوردستان لەسەر حیسابی عێراق دەژیت.


سەرۆک وەزیرانی عێراق هه‌روه‌ها ئاماژەی بە بڕینی بەشەبودجەی هەرێم لە بودجەی گشتیی عێراق بە بەهای 250 هەزار بەرمیلی رۆژانە کردووە و رایگه‌یاندووه‌، ئەگەر هەرێمیکوردستان پابەند نەبێت بە رادەستکردنی ئەو بڕە بە عێراق بەشەبودجەی هەرێم لە بودجەی گشتیی ده‌بڕدرێت.


عادل عەبدولمەهدی هه‌روه‌ها دڵنیایی داوەتە فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێم، کە ئەگەر هەرێمی کوردستان پابەندی یاسای بودجەش نەبێت، ئەوا مووچەی خەڵکی کوردستان نابڕدرێت، بەڵکو لە خەرجییەکانی دیکەی حکوومەت دەبڕێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان