عێراق دەروازەیەكی سنوری لەگەڵ ئێران دادەخات


نەتەوە  |   15:25:05 2019-08-10  |   (115) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بە فەرمانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، دەروازەی سنووریی مەندەلی لە پارێزگای دیالە لەگەڵ ئێران داخرا.
A+    A-

 

فەریق روكن محەممەد حەمید كازم، سكرتێری فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق رۆژی 7ی ئەم مانگە، نووسراوێكی نهێنی بۆ دەستەی دەروازە سنوورییەكان ناردووە لەبارەی پێشلكارییەكانی دەروازەی سنووریی مەندەلی.


لە نوسراوەكەدا ئاماژەی بەوەكردەوە،  عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیران رەزامەندی داوە لەسەر داخستنی دەروازەكە و گواستنەوەی سەرجەم فەرمانبەرانی بۆ دەروازەیەكی دیكە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان