کرێی خوێندن بۆ نزیکەی ٦ ھەزار قوتابی خەرج دەکرێت


نەتەوە  |   18:25:27 2019-08-09  |   (142) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی ھەرێم کاری خەرجکردنی کرێی خوێندنی قوتابیانی کوڕ و کچی شەھیدان و ئەنفالکراوانی ناردووەتە گەنجینەکانی وەزارەتی دارایی.
A+    A-

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئەحمەد ڕەسوڵ،بەڕێوەرەی خزمەتگوزاری لە وەزارەتی شەھیدان و کاروباری ئەنفالکراوان له‌ لێدوانێكدا به‌ سایتی باسنیوزی ڕاگەیاندوه‌، "ئەو کرێیەی خوێندن بۆ ٥ هه‌زار و ٩٠٠ قوتابی کوڕ و کچی شەھیدان و ئەنفالکراوان بۆ ساڵی خوێندنی( ٢٠١٧ – ٢٠١٨ ) خەرج دەکرێت، کە بڕەکەی ١٧ ملیار دینارە".


ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "کاروبارەکانی خەرجکردنی پارەکە تەواو بووە و بەمەبەستی خەرجکردنەکەی، ڕەوانەی گەنجینەکانی وەزارەتی دارایی کراوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.


وتیشی: "ئەو کرێیە بۆ کوڕ و کچی زیندانیانی سیاسیش خەرج دەکرێت ئێستا سەرقاڵین لیستی ئەوانیش تەواو بکەین و بینێرینە گەنجینەکان".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان