داوای ئه‌وه‌ی تووشی روداووی هاتوچۆ بوو، چراخان رەفیق ده‌ركه‌وته‌وه‌


نەتەوە  |   17:31:24 2019-08-09  |   (185) جار خوێندراوەتەوە

loading...
چراخان رەفیق، خانمه‌ بازرگانی كورد، نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە، کە لەسەر عەرەبانەی خاوەن پێداویستی تایبەتە.
A+    A-

 

کۆتایی مانگی ئایاری 2019، چراخان رەفیق لە پاریسی پایتەختی فرەنسا تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو، وەکو پەڕە فەرمییەکەی باسی کرد یەكێك لە پاسەوانەكانی، كە توركە گیانی لەدەست داوە و خۆشی ژیانی لە مەترسیدایە، چونکە بە قورسی بریندار بووە. 


دوای دابڕانێکی زۆر ئەمڕۆ هەینی 9-8-2019 چراخان رەفیق وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە،  کە لەسەر عەرەبانەی خاوەن پێداویستی تایبەتە و گۆچانێکی بەدەستەوەیە، لەگەڵ وێنەکەش له‌تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: "کەوتن و هەستانەوەی ژیان، راستی ژیانە، هیچ کاتێک دڵگران مەبە بەناخۆشیەکان، خوامان هەیە".
</div>
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان