دڵنیایی لەبارەی  مووچەوە دەدرێتە فەرمانبەرانی هەرێم


نەتەوە  |   15:45:19 2019-08-08  |   (119) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دڵنیایی لەبارەی مووچەوە دەداتە فەرمانبەرانی هەرێم و ئاشکرای دەکات کە دابەزینی نرخی نەوت كاریگەریی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نابێت".
A+    A-


بەگوێرەی بۆرسەی جیهانی، رۆژ بەڕۆژ نرخی نەوت ڕوو لەدابەزین دەكات، بەشێوەیەك ئێستا نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت لە بازاڕەكاندا بە 57 دۆلارو 54 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

 

لەوبارەیەشەوە شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندووە، "فەرمانبەران دڵنیادەكاتەوە لەوەی دابەزینی نرخی نەوت كاریگەریی لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەبەغداوە نابێت، بەڵام كاریگەریی لەسەر كەمبونەوەی بودجەی گشتیی عیراق دەبێت".

 

لەوبارەیەشەوە بە ئێس ئێن ئێن-ی وتووە: "بودجەی گشتیی عیراق لەسەر نرخی نەوت بەندە، هەركاتێك نرخی نەوت دابەزێت كاریگەریی لەسەر داهات دروست دەبێت،  ئەوەش كاریگەریی دەخاتە سەر كەمبوونەوەی بودجە".

 

ئاماژەشی بەوە داوە کە "نرخی بەرمیلێك نەوت لەبودجەی گشتیی عیراقدا بە56 دۆلار دانراوە، هەركاتێك نرخی نەوتیش لەو نرخەی دانراوە كەمتر بووەوە لەبازاڕەكانی جیهاندا، ئەوكاتە كاریگەری خراپ بۆ بودجەی گشتی دروست دەکات".





loading...











زۆرترین بینراوەکان