ئه‌فسانه‌یه‌كی تۆپی پێ، باشترینی نێوان مێسی و رۆناڵدۆ هه‌ڵده‌بژێرێت 


نەتەوە  |   19:21:53 2019-08-07  |   (155) جار خوێندراوەتەوە

loading...
یاریزانێكی ئه‌فسانه‌یی ئه‌ڵمانیا، راشكاوانه‌ باشترینی نێوان لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی و كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی هه‌ڵده‌بژێرێت.
A+    A-

 

كاتێك له‌ "لوته‌ر ماتیۆس" یاریزانی ئه‌فسانه‌یی ئه‌ڵمانیایان پرسی، مێسی یان رۆناڵدۆ، كامیان باشتره‌؟ ئه‌و له‌ وه‌ڵامدا راشكاوانه‌ وتی:"مێسی".


ماتیۆس، سه‌باره‌ت به‌ به‌راوردی نێوان مێسی و رۆناڵدۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، "ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست من بووایه‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یه‌كێكیان بكه‌م، بێگومان مێسیم هه‌ڵده‌بژارد، چونكه‌ ئه‌و بۆ تیپ سوودی زیاتره‌".


كاپتنی پێشووی یانه‌ی بایرن میونشن، باس له‌وه‌ش ده‌كات، "شێوازی یاریكردنی مێسی زیاتر سوود به‌ تیپه‌كه‌ی ده‌گه‌ینێت، به‌تایبه‌تیش به‌هۆی پاسه‌ جوانه‌كانی، به‌پێچه‌وانه‌ی رۆناڵدۆ، كه‌ زیاتر پشت به‌ هێز و خێرایی ده‌به‌ستێت".


 





loading...











زۆرترین بینراوەکان