ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد.. سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ده‌گرێته‌وه‌


نەتەوە  |   14:25:38 2019-08-07  |   (146) جار خوێندراوەتەوە

loading...
به‌پێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، بۆ له‌مه‌ودوا پێویسته‌ سه‌رجه‌م داهاتی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان-یشەوە، بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، هه‌روه‌ها به‌بێ ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی وه‌زیره‌كانیش ده‌سه‌ڵاتی خه‌رجكردنی داهاتی خۆیان نییه‌.
A+    A-

 

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابوردوو 30-7-2019 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا بڕیاردرا به‌ رێكخستنه‌وه‌ی داهات و خه‌رجی وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌ به‌ستراو و نه‌به‌ستراوه‌كان، به‌ پشتبه‌ستن به‌ بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌ن.


هاوكات سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاریداوه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م داهاته‌كانی وه‌زاره‌ته‌كان بۆ خه‌زێنه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری و "له‌مه‌ودوا هیچ وه‌زاره‌تێك بۆی نییه‌ به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌و پاره‌یه‌ خه‌رج بكات".


به‌ گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، داهاتی وەزارەتی سامانه‌ سروشتییه‌كان كه‌ له‌ كابینه‌ی رابوردوودا ته‌نیا 378 ملیار دیناری ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی دارایی، ده‌بێت له‌ مانگی داهاتوودا به‌ ته‌واوی داهاته‌كه‌ی بخرێته‌ سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و له‌وێ بڕیاری چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی بدرێت.


بڕیاره‌كەی سه‌رۆكی حكومه‌ت، ده‌سه‌ڵات له‌ وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان وه‌رده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌ رابوردوودا به‌شێك له‌ داهاتی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به‌پێی رێنمایی و یاسا ده‌چووه‌ سه‌ر هه‌ژماری بانكییان و ده‌سه‌ڵاتی خه‌رجكردنیان هه‌بوو.





loading...











زۆرترین بینراوەکان