له‌باره‌ی‌ خشته‌ی تری دابه‌شكردنی موچه‌‌ به‌ر له‌جه‌ژن گه‌نجینه‌ زانیاری‌ ده‌دات


نەتەوە  |   13:41:53 2019-08-07  |   (135) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ سبه‌ینێ‌ پێنجشه‌ممه‌ی‌ ڕاگه‌یاندو به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كانی‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش، موچه‌ی‌ دوو وه‌زاره‌ت و چه‌ند توێژێكی دیكه‌ش دابه‌شده‌كرێت، گه‌نجینه‌كانیش جه‌ختله‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی‌ دارایی خشته‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ بۆ هه‌ردوو ڕۆژانی‌ هه‌ینی‌ و شه‌ممه‌ ڕابگه‌یه‌نێت، "ده‌وامده‌كه‌ین".
A+    A-

 

ماڵپه‌ڕی ئێس ئێن ئێن له‌ هه‌واڵێكدا بڵاویكردۆته‌وه‌، به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ دراون، "بڕیاره‌ سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ 8ی 8ی 2019 موچه‌ی‌ هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی‌ كاروباری‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ دابه‌شبكرێت".


ئه‌وه‌شی‌ ئاشكرایكرد، "هه‌ر سبه‌ینێ‌ پێنجشه‌ممه‌ هه‌ریه‌ك له‌كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی‌ سیاسی و تۆڕی‌ چاودێَری كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كه‌مئه‌ندامان موچه‌یان پێده‌درێت".


سه‌باره‌ت به‌ڕۆژانی‌ پشووش واته‌ هه‌ینی‌ و شه‌ممه‌ی‌ پێش جه‌ژن بۆ دابه‌شكردنی‌ موچه‌، حه‌سه‌ن ڕه‌شید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گه‌نجینه‌ی‌ یه‌ك له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕایگه‌یاندوه‌، "ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی‌ دارایی خشته‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ بۆ هه‌ردوو ڕۆژانی‌ هه‌ینی‌ و شه‌ممه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌ر له‌جه‌ژنی‌ قوربان دابنێت و فه‌رمانمان پێبكات ئێمه‌ ده‌بێت ده‌وام بكه‌ین".


وتیشی: "پێشتریش حاڵه‌تی‌ له‌وشێوه‌یه‌ هه‌بووه‌، كه‌ چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له‌جه‌ژن پشوی ڕه‌سمی بوه‌، به‌ڵام كه‌ خشته‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌ ده‌واممان كردوه‌و ده‌ستمان به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ كردوه‌، هه‌ربۆیه‌ ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی‌ دارایی فه‌رمانمان پێبكات ده‌وامده‌كه‌ین".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان